رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەی فۆرمی 'هەژمار من' یان پڕنەکردووەتەوە دەبێ بەزووترین کات پڕی بکەنەوە، بەپێچەوانەوە ناتوانن مووچە وەربگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو مووچەخۆرانەیشی خۆیان تۆمارکردووە و کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، ئەگەر سەردانی بانکەکان نەکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان ناتوانن مووچەکانیان وەبگرن.
بەگوێرەی ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، دوایین وادە 20-01-2026 بووە.

رۆژی 10ـی 2ـی 2026، بەغدا مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نارد.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە هەمان رۆژدا لیستی مووچەی مانگی یەکی بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ