پەروەردەی دەوروبەری هەولێر بۆ مامۆستایانی گرێبەست: وەرن مووچەکانتان وەربگرن

15-02-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە مامۆستایانی گرێبەست دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن. نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەستیش دەڵێ، لە پارێزگاکانی دیکە دابەشکراوە.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ 15ی شوبات بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەین، ئەمڕۆ سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی یەک."
 
کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوێنێ گرێبەستەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک زۆرینەیان مووچەی مانگی یەکیان وەرگرت."
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، 12ـی شوبات لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، 14ـی شوبات مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێ، لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی: ناتوانین خوێندنی نابینایان و نابیستان بکەینە ئۆنلاین

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی تایبەتمەندیی وانەکان و پێویستیی قوتابیان بە ڕاهێنانی دەستی، پڕۆسەی خوێندن لە پەیمانگەکانی نابینایان و نابیستان بە شێوەی ئامادەبوون بەردەوامە و دەشڵێت: "خوێندنی ئەو توێژانە وەک خوێندنی ئاسایی نییە و بە ئۆنلاین بەڕێوە ناچێت".