زۆرترین و کەمترین رێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لە 24 کاژێردا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری بارانبارینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر باریوە کە 93 ملیمەترە؛ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێ و چەند ناوچەیەکی دیاریکردووە کە مەترسی لافاویان دەبێت.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، دوای سنووری هەولێر، لە زاویتەی دهۆک دووەم زۆرترین بڕی باران باریوە کە 90 ملیمەترە. زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای سلێمانی لە ناحیەی سەرکەپکان بووە بە بارینی 21 ملیمەتر. لە پارێزگای هەڵەبجەش زۆرترین بڕی باران لە تەوێڵە باریوە کە 6.6 ملیمەترە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ بارانبارین لە سەرجەمی ناوچەکەمان بە شێوەی بارانی مامناوەند و لێزمەباران بەردەوام دەبێت."
 
کەشناسی رایگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران، هەروەها لە ناوچە جیاکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بە تایبەت (ئاکرێ، بجیل، دینارتە، بەردەڕەش، شەقڵاوە، کۆڕێ، پیرمام و بەشێک لە بارزان، رێژەی بارانی بە لێزمە و هەورە برووسکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت. دەرەنگی شەو و بەرەبەیانی سبەی کاریگەری ئەم شەپۆلە بە چڕی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان."
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی، کەشناسی رایگەیاندووە: "بارانبارین بەردەوام دەبێ، لە کاتەکانی بەرەبەیان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە گەرمیان چڕترین ماوەی دابارینیان دەبێ. لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێ".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، دوای نیوەڕۆی سبەی دووشەممە، کاریگەریی شەپۆلەکە لاواز دەبێ و نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبارێ.
 
بڕی بارانبارینی 24 کاژێری رابردوو بەگوێرەی پارێزگاکان
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان مشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر
 
هەولێر؛ 19 ملیمەتر - پیرمام؛ 29.2 ملیمەتر - شەمامک؛ 18.3 ملیمەتر - سۆران؛ 47.5 ملیمەتر - هیران؛ 37 ملیمەتر - خەبات؛ 24.2 ملیمەتر - شەقڵاوە؛ 28 ملیمەتر - حاجی ئۆمەران؛ 28 ملیمەتر - بارزان؛ 75 ملیمەتر - رواندز؛ 55.7 ملیمەتر - مێرگەسوور؛ 93 ملیمەتر - کۆیە؛ 35 ملیمەتر - سیدەکان؛ 35 ملیمەتر - دیبەگە؛ 11.2 ملیمەتر - چۆمان؛ 33.4 ملیمەتر - خەلیفان؛ 59.5 ملیمەتر - نازەنین؛ 39.8 ملیمەتر - بەنداوی دوین؛ 27 ملیمەتر.
 
پارێزگای سلێمانی
 
سلێمانی؛ 8 ملیمەتر - چەمچەماڵ؛ 4.1 ملیمەتر - دووکان؛ 9.8 ملیمەتر - بازیان؛ 7 ملیمەتر - رانیە؛ 15 ملیمەتر - قەڵادزێ؛ 12.5 ملیمەتر - ماوەت؛ 10.1 ملیمەتر - چوارقوڕنە؛ 16 ملیمەتر - سەرکەپکان؛ 21 ملیمەتر - دەربەندیخان؛ 3.8 ملیمەتر - پێنجوێن؛ 14.3 ملیمەتر - ئاخجەلەر؛ 8 ملیمەتر - سەنگاو؛ 6 ملیمەتر - چوارتا؛ 15 ملیمەتر - سەید سادق؛ 3.7 ملیمەتر - بەرزنجە؛ 12 ملیمەتر - قەرەداغ؛ 12.5 ملیمەتر - تەکیە؛ 5.5 ملیمەتر.
 
پارێزگای دهۆک
 
دهۆک؛ 55 ملیمەتر - زاخۆ؛ 53.9 ملیمەتر - ئاکرێ؛ 44 ملیمەتر - بامەڕنی؛ 57 ملیمەتر - مانگیش؛ 69 ملیمەتر - کانی ماسی؛ 61 ملیمەتر - ئامێدی؛ 65 ملیمەتر - بجیل؛ 53 ملیمەتر - گردەسێن؛ 31.5 ملیمەتر - دینارتە؛ 75.5 ملیمەتر - باتوفە؛ 59 ملیمەتر - سەرسنگ؛ 70 ملیمەتر - شێخان؛ 49 ملیمەتر - بەردەڕەش؛ 32.5 ملیمەتر - دێرەلووک؛ 69 ملیمەتر - باعەدرێ؛ 41 ملیمەتر - قەسرۆک؛ 48.8 ملیمەتر - چەمانکێ؛ 88 ملیمەتر - زاویتە؛ 90 ملیمەتر - سێمێل؛ 57.4 ملیمەتر - شێلادزێ؛ 67 ملیمەتر.
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
هەڵەبجە؛ 3.8 ملیمەتر - تەوێڵە؛ 6.6 ملیمەتر - خورماڵ؛ 4.5 ملیمەتر - بیارە؛ 4 ملیمەتر - سیروان؛ 4 ملیمەتر.
 
گەرمیان و ناوچە دابڕاوەکان
 
کەلار؛ 1 ملیمەتر - مەیدان؛ 1.8 ملیمەتر - خانەقین؛ 1.2 ملیمەتر - کفری؛ 1.8 ملیمەتر - ناحیەی شوان؛ 9.5 ملیمەتر - تەکیەی جەباری؛ 5 ملیمەتر.
 
پلەی گەرمای سبەی
 
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە وێستگەی حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە و چوار پلەی سیلیزی بووە، بەدوای ئەویشدا قەزای چۆمان دێ کە پێنج پلەی سیلیزی بووە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
 
هەولێر؛ 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام؛ 10 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران؛ 6 پلەی سیلیزی 
سلێمانی؛ 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ؛ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە؛ 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 15 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە