هەورامان؛ ناوچەیەکی بەنێوبانگی کارە دەستییەکان

16-04-2018
رووداو @Rudawkurdish
کەلوپەلی نێوماڵ، جلوبەرگ و پێڵاوی تایبەت دروستدەکرێن
کەلوپەلی نێوماڵ، جلوبەرگ و پێڵاوی تایبەت دروستدەکرێن
نیشانەکردن هەورامان
A+ A-

رووداو - هەولێر

ناوچەی هەورامان، جگە لە دیمەن و سرووشتی جوان و دەستلێنەدراو، بە بەرهەمە دەستییەکانیشی بەنێوبانگە. ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بە دروستکردنی بەرهەمی دەستی وەک کەلوپەلی نێوماڵ، جلوبەرگ و پێڵاوی تایبەت سەرقاڵن. لەسەر رێگاکانی چوون بۆ ناوچەی هەورامان بە دەیان دووکان و شوێنی فرۆشتنی ئەو بەرهەمە دەستییانە کراونەتەوە و گەشتیاران لەسەردانیاندا سەر لەو دووکانانەش هەڵدێنن.

هەورامان ناوچەیەکی شاخاوییە. دەرفەتی کشتوکاڵ و تەنانەت ئاژەڵداریشی سنووردار بووە. بۆیە خەڵک لە دێرزەمانەوە لەڕێی دروستکردنی کارە دەستییەکان و فرۆشتنیان لە ناوچە نزیک و دوورەکان داهاتی بەدەستهێناوە. بەشێکی زۆر لەو بەرهەمە دەستیانە هێشتا بۆ زۆر کەس سەرچاوەی داهاتن. 

ئەو شتەی لە هەورامان دەتوانرێ سەرمایەگوزاری لەسەر بکرێ، کەرتی گەشتیارییە. هەورامان  سرووشتێکی تایبەتی هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەش شتی سەرنجڕاکێشی دیکەش پێویستە. کارە دەستییەکانی هەورامان دەتوانێت بەشێک لەم بۆشاییە پڕبکاتەوە. زۆر جاران گەشتیاران حەزیان لە بەرهەمی تایبەتی ئەو ناوچەیەش هەیە کە سەردانی دەکەن، هەورامان لەمەدا دەوڵەمەندە.

دەرفەتە گەشتیارییەکانی هەورامان هێشتا بەگوێرەی پێویست کەڵکی لێوەرنەگیراوە. ئەمە پێویستیی بە پلان و سەرمایەگوزاری هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە خەڵکێکی زۆر بۆ دیتنی جوانییەکانی هەورامان، سەردانی ئەم ناوچەیە دەکەن. دەرفەتێک کە زۆر لە هەورامییەکان لێی خافڵ نین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە