ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی کۆڵن بڵاوکرایەوە

15-05-2018
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەڵمانیا هەڵبژاردن
A+ A-

رووداو-کۆڵن

لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، پارتی یەکەم پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و دوای ئەویش یەکێتی دووەم و گۆڕان سێیەم بووە.

رۆژی دووشەممە جیاکردنەوەی دەنگەکان لە شاری کۆڵن ئەنجامدرا. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە جیاکردنەوەی دەنگەکاندا، 330 دەنگ بە ئامێری کۆمیسیۆن پوچەڵ کراوەتەوە و 193 دەنگیش لە بەغدا پوچەڵکراوەتەوە و لە ئەنجامدا 3783 دەنگی دروست مایەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە 1358 دەنگ یەکەمە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەدەستهێنانی 558 دەنگ دووەمە و بزووتنەوەی گۆڕان بە پلەی سێیەم دێت بە بەدەستهێنانی 298 دەنگ.

لە وڵاتانی نەرویج، فەرەنسا، سوێد و ئەڵمانیا پارتی یەکەم بووە و لە بەریتانیا لە هەندێ بنکە گۆڕان یەکەم بووە.




پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە