رووداو دیجیتاڵ
ساڵانە دەزگای روانگە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان پرۆژەی پێشبڕکێی بیرکاری بەڕێوەدەبات. ئامانجی پرۆژەکەش وەک لە راگەیێندراوی دەزگای روانگەدا هاتووە، "زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیانە بۆ بەشە زانستییەکان."
ئەمڕۆ سێشەممە پرۆژەکە بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەک بەڕێوەچوو و بەشداربووان لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشداربوون کە قوتابیانی 10ـی ئامادەیی بوون. پرۆژەکە لە سێ قۆناخ پێکهاتووە و لە قۆناخی یەکەمیش 60 قوتابی سەردەکەون. لە قۆناخی دووەمیش شەش قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناخی کۆتایی.