رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییان لە هەولێر پەیوەندی بە رووداوەوە دەکەن و دەڵێن، گوێبیستی ژمارەیەک دەنگی بەهێز بوون. هەروەها ڤیدیۆ هەیە کە سیستمی بەرگریی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا درۆن لە ئاسمان دەتەقێنێتەوە.
بە گوتەی هاونیشتمانییەک کە ڤیدیۆیشی بۆ رووداو ناردووە، بەشێک لەو درۆنانەی تەقێندراونەتەوە لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتریی هەولیر کەوتووەتە خوارەوە.
تاوەکو ئێستا هەواڵەکە لەلایەن کۆنسووڵخانەی ئەمریکا یان هیچ دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، لە چەند شوێنێک دەنگ بیستراون. هێشتا نازانرێت لە کوێوە درۆن ئاراستە کراوە و ئامانجەکە کوێ بووە.
ئەمە لەکاتێکدا، بەرەبەیانی رۆژی هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر چەند پارێزگایەکی ئێران و لە تارانەوە دەستیپێکرد. دوای ئەوەش ئێران بە مووشەک وەڵامی دایەوە و تاوەکو ئێستا شەڕەکە بەردەوامە.
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ تەقاندنەوەی درۆنەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ