رووداو -سلێمانی
گەنجێكی كورد بەلەبەركردنی ژمارە دەیەوێت ناوی بچێتە نێو كتێبی گینسەوە و ژمارە پێوانەییەكەی داریۆ دوناتلی بشكێنێت، كاتێك 73 ژمارەی لە 6 خولەكدا لەبەركرد و لە كتێبی گینسدا ناوی تۆماركرا، دەیەوێت ئەو ژمارەیە تێپەڕێنێت و بیكات بەناوی خۆیەوە.
سەرەتا سیروان كە بەهرەكەی خستەڕوو، ئەوانەی سەرپەرشتییان دەكرد، بەهەستیاندا وادەردەكەوت كارێكی زۆر ساكار بكات، بەڵام ئەم گەنجە بە تواناكانی ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر رێگاكان كراوەبن بەڕوویدا ئەوەی دەیكات خەون نییە، بەڵكو توانایەكە دەیەوێت پیشانی جیهانی بدات.
ئەم گەنجە بەردەوام بیر دەكاتەوە و راڕایە بۆ ئەوەی زیاتر گەشەبدات بەتواناكانی مێشكی، تاوەكو لە رێگەی لەبەركردنی ژمارەكانەوە بە ژمارە ببێتە كەسی ژمارە یەك، لەنێو كتێبی ژمارە پێوانەییەكاندا.
سیروان رەحیم، 19 ساڵ، هەرچەندە دابڕاوە لەخوێندن، بەڵام دەیەوێت لەبری بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندن، بەتوانای مێشكی وەك گەنجێكی كورد بچێتە ریزی كەسە یەكەمەكانی جیهانەوە، بەلەبەركردنی 200 ژمارە لە 6 خولەكدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ