Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان15-09-2024

ژیانی منداڵێکی دوو ساڵان لە مەترسیدایە؛ پێویستی بە چاندنی جگەرە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

عەدنان رەشید

رۆژی بڵاوکردنەوە

15-09-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
چاوان نەجات، تەمەنی نزیکەی دوو ساڵە، جگەری نەخۆشە و پێویستی بە نەشتەرگەریی چاندنی جگەرە، خێزانەکەی توانای دابینکردنی خەرجیی نەشتەرگەرییەکەیان نییە. بە گوتەی پزیشکی چاوان، ژیانی لە مەترسیدایە.
 
خێزانی چاوان لە تەمەنی دوو مانگی بە نەخۆشییەکەیان زانیوە. سوعاد ئیبراهیم، دایکی چاوان، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو، گوتی: "دوای تەمەنی دوو مانگی نەخۆش کەوت، چووینە پزیشک، گوتی ڤایرۆس لە جگەری داوە و چارەسەری لە هەرێمی کوردستان نییە".
 
ئەو منداڵە نەشتەرگەرییەکی لە تەمەنی دوو مانگ و نیو بۆکراوە، بەڵام دۆخی باشتر نەبووە. وەک دایکی باسیدەکات، دوو ساڵە لە رێگەی نەخۆشخانەن و هەموو داهاتێکیان بۆ خەرجیی کچەکەیان تەرخان کردووە.
 
 
باوکی چاوان خانەنشینە و باوکی هەشت منداڵە. نەجات شەهاب، لە بەرپرسیار، گوتی: "کرێکاری دەکەم داهاتەکەی تەنیا بەشی خەرجیی خواردنی رۆژانە دەکات. بۆ چارەسەری کچەکەم نۆ ملیۆن دینارم قەرز کردووە و ناتوانم قەرزەکانیشم بدەمەوە".
 
سوعاد ئیبراهیم، دەڵێت: "رەمەزانم لە نەخۆشخانە بەڕێکرد، ئێستاش هەفتەیەکە لە نەخۆشخانە هێناومەتەوە ماڵ. مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، بەردەوام تووشی خوێنبەربوون دەبێ، ئەوەی هەمانبوو لە کچەکەم خەرجمان کرد، ئێستاش توانامان نییە بۆ چارەسەری بیبەینە دەرەوەی وڵات".
 
خوێنی چاوان لە جۆری o-ـە و بە ئەستەم دەست دەکەوێ، بۆ نەشتەرگەرییەکەی، برایەکی بەخشەرە و خوێنیان هاوتایە. مانگانە خێزانەکەی 400 هەزار دینار لە دەرمانی کچەکەیان خەرج دەکەن. 
 
بە گوتەی باوکی چاوان، مانگی رەمەزان گرووپێک هاتوونەتە ماڵیان و لایڤیان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووەتەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری. نەجات شەهاب گوتی: "بڕی 10 دەفتەر دۆلاریان کۆکردەوە و بردیان، سکاڵام لێیان کردووە و نەگیراون".
 
پزیشک، نەخۆشییەکەی چاوان بۆ سکماک دەگەڕێننەوە. دکتۆر عەبدولڕەحمان عومەر، پزیشکی دێرینی نەشتەرگەریی منداڵان، لە بەرپرسیار، گوتی: "نەخۆشییەکە سکماکە و لەگەڵ لەدایکبوونی منداڵەکەیە".
 
وەک دکتۆر عەبدولڕەحمان عومەر باسی دەکات، جگەری چاوان بەردەوام تووشی داڕزان دەبێ. "جگەر رۆڵی سەرەکی خۆی لەدەستدەدات و لێکەوتەی دیکەی لێدەبێتەوە، پێوستە مانگی یەکجار لە نەخۆشخانە بخەوێنرێ چونکە تووشی هەوکردن، ئاوسانی سک و دەست و قاچ، خوێنبەربوون دەبێ. تیمی پزیشکیی هەرێمی کوردستان نەشتەرگەریی خوار کێشی 10 کیلۆ ناکەن. نەشتەرگەرییەکە لانیکەم 50 هەزار دۆلار (5 دەفتەر دۆلار) خەرجییەتی".
 
کێشی چاوان 8 کیلۆ و 100 گرامە. پێویستی بە چاندنی جگەرە. ئەو خێزانە لە کۆمەڵگەی شاوێس لە هەولێر نیشتەجێن و چاوەڕێی هاوکاریی خێرخوازانن.