سوپای عێراق لە تۆپزاوای کەرکووک سەربازگەیەک دروست دەکات؛ 'شوێنی خۆمانە و نایدەین'

15-10-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراق لە تۆپزاوا
ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراق لە تۆپزاوا
نیشانەکردن کەرکووک سوپای عێراق خۆپێشاندان لە کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی فیرقەی یانزەی سوپای عێراق بە گوشاری هێزەکانیان چوونە نێو گوندی تۆپزاوا هەڵیان کوتایە سەر گوندەکە و بە بەردی کۆنکرێتی رێگەی خەڵکی گوندەکەیان داخست.
 
پورە دولبەر لە دامێنی یەکێک لەبەربەستەکانی سوپا دانیشتووە کە بە تەنیشت دەرگەی ماڵەکەیەوە دانراوە، سکاڵای دڵی کرد و بە رووداوی گوت، "کەس نییە لەسەرمان بێتە دەنگ، گوندی خۆمانە قابیلە بەم کاتە بۆ کوێ بڕۆین؟ وەڵایی ناوێرین لە ماڵەکەی خۆماندا هیچ بکەین." 
 
بەر لەوەی دولبەر محەممەد قسە بۆ رووداو بکات، سەربازەکانی سوپا چووبوونە سەر ماڵەکەی و پێیان گوتبوو، دەبێت خانووەکە چۆڵ بکەیت، یەکەم هەنگاویشیان داخستنی ئەو دەرگە بچووکەی ماڵی پورە دولبەر بوو کە دەکەوتە نێو سەربازگەکە. 
 
تادێت هێزی زیاتر رەوانەی تۆپزاوا دەکرێت و بە شێوەیەکی کرداری و بە بەرچاوی خەڵکەوە دەست بە دروستکردنی سەربازگەکە دەکرێت.
لە کاردانەوەی هەنگاوەکانی سوپا، خەڵکی گوندەکە لە رێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوایان کرد لە بەرامبەر هاتنی ئەو هێزە گردبوونەوە بکەن، هەرچەندە زۆر هەوڵیان دا بەڵام هەوڵەکان بێسوود بوو.  
 
عەبدوڵڵا محەممەد، جووتیارێکە لەو گوندە و لەبارەی هاتنی هێزەکەوە دەڵێت، "هەر لە سەرەتادا قسەی خۆشی ئەوان ئەوەبوو گوتیان ئەو خێزانانە لەم گوندە دەردەکەین، هەرچەندە هەوڵمان دا فەرماندەی هێزەکە ببینین بەڵام رێگەیان نەداین." 
 
ئاراس محەممەد، دانیشتوویەکی دیکەی ئەو گوندەیە گوتی، "هاتوونەتە ئێرە دەیانەوێت دەستدرێژی بکەن، لەئیش هاتوومەتەوە پشوو بدەم کەچی سوپا لە بەردەم دەرگەکەم وەستاوە، بۆچی من تیرۆریستم؟" 
 
گوندی تۆپزاوا بەدووری 15 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری کەرکووک، سەربازگە کۆنەکە کە خەریکە نوێدەکرێتەوە لەساڵی1987 دروستکرا
هەر لەگەڵ دروستکردنیدا خەڵک لەو ناوچە راگوێزران بۆ هەولێر و بەشێکی دیکەشیان بۆ ناوەڕاستی عێراق، ساڵی1988یش ئەو شوێنە کرایە سەربازگەی کۆکردنەوەی ئەنفالکراوان بەر لەوەی رەوانەی بیابانەکان بکرێن و زیندە بەچاڵ بکرێن، خەڵکی ناوچەکە ترسیان هەیە هەمان سیناریۆیان لەسەر دووبارە بکرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی کاتی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کشتوکاڵی دهۆک: چوار سایلۆمان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئامادەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و سایلۆکانی پارێزگای دهۆک دەڵێت، پێشتر سێ سایلۆ لە دهۆک گەنمیان لە جووتیاران وەردەگرت، بەڵام ئێستا نووسراویان بۆ بەغدا کردووە بۆ ئەوەی لە سایلۆی رۆڤیاش گەنم وەربگیرێت.