رووداو-هەولێر
لە ماوەی مانگی رابردوو شوێنە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر زۆرترین بەفریان لێ باریوە، بەتایبەت ناوچەکانی سنووری سۆران و رواندز و باڵەکایەتی.
شوێنە گەشتیارییەکانی کۆڕەک و بێخاڵ کە بە هاوین و زستان گەشتیارێکی زۆر لەخۆ دەگرن، بەهۆی بەفربارینەوە بەتەواوی سپیپۆش بوون و بەهۆیەوە لەم رۆژانەدا خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەو ناوچانە دەکەن. وێنەکان سرووشتی چیای کۆڕەک و بێخاڵن کە لە رۆژی 15-2-2020 تۆمار کراون.
لە هەندێ شوێنی ئەو ناوچانە زیاتر لە دوو مەتر بەفر باریوە و تەنیا لە ماوەی رۆژانی 12 تاوەکو 13-2-2020 زیاتر لە 30 سانتیم بەفر لە سەنتەری شاری سۆران باری. کرمانج عیزەت قایمقامی سۆران رایگەیاند، نزیکەی 30 ساڵە هێندەی ئێستا بەفر نەباریوە.