هەڵبژاردنی پەرلەمانی قوتابییان لە سلێمانی راگیرا

16-02-2026
زانیار بەهادین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردنی پەرلەمانی قوتابخانەکان لە سلێمانی راگیرا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی شارەکە دەڵێت، جارێ بەس لە سلێمانی راگیراوە و هەڵسەنگاندن دەکەین. 
 
بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کە ئاراستەی سەرجەم پەروەدەی سنوورەکانی شارەکەی کردووە، پرۆگرامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی قوتابخانەکان رادەگیرێت. 
 
هەر بەگوێرەی نووسراوەکە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە سەرجەم ئەو قوتابخانانەش هەڵدەوەشێندرێتەوە، کە پرۆسەکەیان تێدا بەڕێوەچووە. 
 
نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرۆگرامەکە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان بووە، ئێستا تەنیا لە سلێمانی راگیراوە.  گوتیشی، هەڵسەنگاندن بۆ پرۆگرامەکە دەکرێت تاوەکو بتوانرێت ساڵی داهاتوو لە قوتابخانەکانی سنووری سلێمانی جێبەجێ بکرێت. 
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی قوتابخانەکان پرۆگرامێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانە، ئامانج لە پرۆگرامەکە ئاشناکردنی قوتابییانە بە مافەکانی منداڵ و پارێزگاریکردن لە ژینگەکەیان.
 
پەروەردەی سلێمانی هۆکاری راگرتنی پرۆگرامەکە بۆ ئەوە دەگێرێتەوە، کە نەیتوانیوە ئەو ئامانجانە بەدیبهێنێت، کە پرۆگرامەکەی بۆ راگەیێندراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خاوەن موەلیدەکات دەڵێن، گازیان پێنەدرێت ئەمپێری دەبێتە 20 هەزار

موەلیدەکان: حکومەت گازمان پێ بدات 24 کاژێر کارەبا دابیندەکەین؛ ئەمپێری بە 3000 دینار

بەرپرسانی موەلیدە ئەهلییەکان دەڵێن، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایان لێ بکات و گازوایلی بێ بەرامبەریان بۆ دابین بکات، دەتوانن 24 کاژێر کارەبا بدەنە هاوبەشان و ئەمپێری بە 3000 هەزار دینار دەبێت. ئەگەر گازەکەیان پێ نەدرێت، ئەمپێری بە 20 هەزار دینار.