رووداو - رانیە
رانیه، ئه‌و قەزایەی كۆتایی ساڵی رابردوو باره‌گای حیزبه سیاسیه‌كان تێیدا له لایه‌ن به‌شێك له دانیشتووانی سووتێنران، ئێستا بانگەشەیەکی گەرموگوڕی لێ بەڕێوەدەچێت.
رانیە، ئێستا به پۆسته‌ر و وێنه‌ی كاندیده‌كان ته‌نراوه، به‌شێك له حیزبه‌كان سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بارهگاكانیانن و هه‌ندێكیشیان هه‌رزوو باره‌گاكانیان نۆژەنکردەوە.
یەکێتی حزبی فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كەیە، ئه‌و حیزبه‌ی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی لە رانیە ده‌ستپێكرد و رایگه‌یاند له 30-9 هەر لە رانیە ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن لێده‌ده‌ن.
وه‌ستا ره‌سوڵ، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی راپەڕینی یه‌كێتی دەڵێ "یه‌كێتی باوه‌ڕی وایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌یه و هه‌ڵده‌ستێته‌وه، له‌گه‌ڵ حیزبی براده‌رانی دیكه هاوشان ده‌بین و گه‌نجمان هێناوه‌ته پێش، ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئەمجاره گه‌نج هەڵیبسوڕێنێت، سه‌رۆكی لیستهكهشمان هه‌ر گه‌نجه".
حیزبه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی ئیداره‌كه، 86 كه‌سی ناوچه‌كه‌یان به‌ربژێر كردوون، ئه‌وانیش دار و به‌ردی ئه‌و قەزایەیان بە پۆستەر تەنیوە، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه لای ده‌نگده‌ران دروستبكه‌نه‌وه.
به‌كر قادر، مامۆستایە لەو دەڤەرە و دەڵێ "كاندید، ناتوانێ هیچ به‌رنامەیەک دابنێت و گۆڕانكاریێك له‌و حكومڕانیه دروست بكات. حیزبه‌كانن چیان بوێت به‌و كاندیدانه‌ی ده‌كه‌ن و، درووشمه‌كانی ئێستاشیان بۆ بەدەستهێنانی متمانەی خه‌ڵكی هه‌ژاره".
ژماره‌ی دانیشتووانی دەڤەری راپه‌رین نزیكەی 400 هه‌زار كه‌سه و لەو ژمارەیەش، 241 هه‌زار و 307 كه‌سیان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ