گالەری

16-09-2025
14 Photos
حەیدەر عومەر
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا، ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان دابەزیوە و لە دەشتی بتوێن گۆڕستانی گوندێک دەرکەوتووە کە دەیان ساڵە لەژێر ئاوی دەریاچەکەدا بووە.
 
بەنداوی دووکان ساڵی 1956 کارەکانی تەواو بووە و دەستکراوە بەگلدانەوەی ئاو. لەو کاتەدا چەندین گوند چۆڵکراون و کەوتوونەتە ژێر دەریاچەکە.
 
ئێستا بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و وشکە ساڵییەوە ئاستی ئاوی دەریاچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لە دەشتی بتوێن و بەدیاری کراوی نزیک گوندی مەمەندئاوا گۆڕستانی یەکێک لەو گوندانە دەرکەوتووە کە ساڵانێکی زۆرە لە ژێر دەریاچەکەدا بوو. 
 
وەکو لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، ئێسک و پروسکی مرۆڤەکان دەرکەوتوون و ئاستی ئاوەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار کەمبووەتەوە.