رووداو، هەولێر، سلێمانی
سیروان عەباس و نەوزاد مەحموود
سیروان عەباس و نەوزاد مەحموود
هێشتا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی رانەگەیاندووە، بەڵام لێدوانی دژبەیەک لەنێوان لایەنەکان و دوو حیزبی یەکەم و دووەم (پارتی ویەکێتی) دەستیپێکردووە وهەریەکەیان بیرۆکە وپلانی جیاوازیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت هەیە، پێدەچێت ئەم جیاوازییەش سەرەتایەک بێت بۆ دروستبوونی گرێکوێرە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (رووداو) كه‌وتوون، دەست بە گفتوگۆی نافه‌رمی كراوه بۆ دیاریكردنی شکڵی كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی كۆمیسیۆن رایگه‌یاندوون، یەکێتی 22 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناون، ئەمەش دەکاتە نیوەی ژمارەی کورسییەکانی پارتی کە 44 کورسین. ئه‌و په‌یامانه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی له باره‌ی فۆڕمی حكومه‌ته‌وه وه‌ك نامه‌ی هۆشداریدان دەبینرێن، ترسی ئه‌وه‌ی لای یه‌كێتی دروستكردووه کە هاوشێوەی پەرلەمان، یەکێتی لەنێو حکومەتیشدا نیوەی پارتی بێت. سەرکردەیەکی ئەو حیزبە دەڵێت: " لە کابینەی نۆیه‌مدا، یەکێتی بەگوێرەی خەبات و تێکۆشان بەشداردەبێ، نەک ژمارەی کورسی پەرلەمان".
عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت "دەبێ بە هاوکاریی هەموولایەنەکان لەسەر بنەمای رێکخستنی نێوماڵی کورد بێ و، دەبێ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن بێت، بە راشکاوانە قسە بکرێ، ئەوەی بەشدار دەبێ، بەجدی پشتگیری لە حکومەت بکات".
عەدنان موفتی، حکومەتی زۆرینەی سیاسی بە واقیعی نازانێت و پێیوایە، ئەگەر کوردستان وڵاتێکی سەقامگیر و یاسا سەروەر بێت، زۆر ئاساییە ژمارەی کورسی پێوەربێت ، بەڵام ئەوە لە کوردستان بەدیناکات.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی روونترله‌باره‌ی خواستی حیزبه‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ قسە دەکات و دەڵێت: " یەکێتی لە کوردستان بەگشتی و سنووری سلێمانی وهەڵەبجە بەتایبەتی دەسەڵاتی هەیە، بۆیە ناکرێ بە ژمارەی کورسی حساب بۆ یەکێتی بکرێت". بارزان ئەحمەد کوردە، هەروەها دەڵێت، داوامان کردووە لە حکومەتی داهاتوودا "بە گوێرەی خەبات و تێکۆشان حساب بۆ یەکێتی بکرێ، نەک بەپێوەری ژمارەی کورسیی پەرلەمان، ئەمەشمان بە پارتی گوتووە و ئەگەر رەچاوی نەکەن، سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیاری خۆی دەدات."
هەر لەوبارەوە قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتی کە داوای گفتوگۆ ده‌كه‌ن له پارتی بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌باره‌ی حكومه‌تی نوێ بكه‌ن "ئێمه و پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك دوو هێزی سیاسی گه‌وره ده‌بێ دانوستاندنی جدی بكه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت."
پارتی دیموکراتی کوردستان، بە گوێرەی 85%ی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 44 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناون، نایەوێ خۆی تووشی حكومه‌تێك بكاته‌وه كه چه‌ند لایه‌نێك به ناسازیی پێكیانهێنابێ. کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە، بڕیاری كۆتایی پارتی له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵده‌گرێ بۆ دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، بەڵام نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، نەیشاردەوە کە پارتی دەیەوێ لە کابینەی داهاتووی حکومەتدا هەموو حیزبە به‌شداربووه‌كان بە گوێرەی کورسی پەرلەمان پۆست وەرگرن.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی کە نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، پێیوایه له كۆتاییدا هه‌رده‌بێ پارتی و یه‌كێتی كاراكته‌ری سه‌ره‌كی نێو كابینه‌ی نۆیه‌م بن، به‌ڵام یه‌كێتی هێزی دووه‌مه و هێزی دووه‌میش واته به‌شداریكردنی راسته‌قینه "لانیكه‌م ده‌بێ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و چه‌ند وه‌زاره‌تێك بدرێته‌وه به یه‌كێتی و نابێ پارتی بیر له‌وه بكاته‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و گۆڕان، هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكات."
به‌ڵام نووری حەمە عەلی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دەڵێت: "لە کابینەی هەشتدا پارتی و یەکێتی بە یەکسانی پۆستیان وەرگرتبوو، لە کاتێکدا پارتی 38 کورسی و یەکێتی تەنها 18 کورسی هەبوو، بزووتنەوەی گۆڕانیش کە 24 کورسی هەبوو، دوو وەزارەتی سیادی پێ‌درابوو."
ئەو سەرکردەیەی پارتی، داوا ده‌كات رێگا ته‌قلیدییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت دابخرێن "با وابکەین هەر حیزبە و بەگوێرەی قەبارەی خۆی خزمەت بکات، ئێستا یەکێتی هێزی دووەمە و با بەپێی قورسایی خۆی پۆستی پێبدرێ،چونكه ئێرە بەغدا نییە، نە شیعە ونە عەرەبی شۆڤێنی بڕیار بدات، با گفتوگۆ بکەین و لێکتێبگەین، پارتی هەمیشە قوربانی بووە و دڵیشمان گەورەیە."
به‌پێی ئەو زانیاریانەی كه (رووداو) له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پارتی وه‌ریگرتوون، یه‌كێك له بیرۆكەکانی پارتی بچووككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی حكومه‌ته، واته كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و بەشدارکردنی توركمان و مه‌سیحییه‌كان " پێده‌چێت له‌كاتی دانوستاندنه‌كاندا گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكانه‌دا بێت"، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت " بۆیه خه‌ڵك به‌قه‌ده‌ر 45 كورسی ده‌نگی به پارتی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و ژماره‌یه پۆستی به‌ده‌سته‌وه بێت، تاوه‌كو خزمه‌تیان بكات".
بزووتنەوەی گۆڕان کە لەهێزی دووەمەوە بووەتە هێزی سێیەم و بە گوێرەی 85%ی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن نیوەی کورسییەکانی لە دەستداوە، پێیوایە " ئەگەر نەتوانرا بە هاوپەیمانێتی حکومەت پێکبهێنرێت ، با لەسەر بنەمای زۆرینە پێکبهێنرێت".
ئیسماعیل نامیق، رێكخه‌ری ژووری یاسایی و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لەوبارەوە دەڵێت کەی ئەنجامی کۆتایی راگەیێندرا ئەوکاتە بەرچاویان روون دەبێ بۆ پێکهێنانی حکومەت "کام حیزب زیاترخزمەت بکات با ئەو بەرپرسیارێتییەکە بگرێتە ئەستۆ، حکومەت دەبێ بۆ خزمەت بێ، پەرە بە ئەزموونی دیموکراسی بدا، پشکپشکێنە نەبێت، ئەگەر بەهاوپەیمانیش بێ با بە بەشداری راستەقینە بێت وهەر حیزبە و بە گوێرەی قورسایی خۆی، ئەگەر واشنەبوو با زۆرینە بێت."
ئیسماعیل نامیق پێیوایە ئەگەر حیزبێک بیەوێ بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت (پارتی و چەند حیزبێک بەبێ یەکێتی، یان یەکێتی و چەند حیزبێک بەبێ پارتی) مەترسی دروستبوونی دووئیدارەیی دێتەئاراوە.
بەپێی هەندێ زانیاری لە سەرچاوەیەکی باڵای نێو بزووتنەوەی گٶڕانەوە ، دانوستاندن و بیروڕاگۆڕینەوە له نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هه‌یه بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م ، تاوه‌كو ئێستاش ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون کە حكومه‌ت له نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان دروستده‌كرێ به به‌شداریی توركمان و مه‌سیحییه‌كان.
ئه‌و سەرچاوەیە گوتیشی: " پێشنیازێک هەیە، پارتی ئه‌وجاره پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بكاته دووان و جێگرێك و وه‌زاره‌تێكی سیادی بۆ گۆڕان و جێگرێك بۆ توركمان ده‌بێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سێ وه‌زاره‌ت ده‌درێنه یه‌كێتی، به‌ڵام له دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا به پله‌ی یه‌كه‌م مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ