Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. وێنە: فازڵ هەورامی - رووداو

دیمەنی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. وێنە: فازڵ هەورامی - رووداو

کوردستان16-11-2023

لە 24 کاژێردا دوو کۆڵبەر لە بانە کوژران

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

16-11-2023

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
لە دوو رۆژی رابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە، دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون.
 
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی چوارشەممە، 15-11-2023، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ، سەر بە شاری بانە، تەقەیان لە چەند کۆڵبەرێک کرد و کۆڵبەرێک بە ناوی جەلال حەیدەریان گیانی لەدەستدا.
 
رۆژێک پێشتریش هەر لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ هێزەکانی پاسەوانیی سنووری ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و کۆڵبەرێک بە ناوی یادگار رەحیمی کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو. یادگار رەحیمی، تەمەن 34 ساڵ، کە باوکی دوو منداڵ بوو، خەڵکی گوندی "دێ کۆن" سەر بەشاری بانە بوو.
 
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، لە ماوەی 75 رۆژی رابردوودا حەوت کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا کوژراون و 105 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
 
هەموو ئەو کۆڵبەرانەی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە پارێزگای سنە و نەوسوود لە سنووری پارێزگای کرماشان بریندار بوون و 36 کەسیان تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵان بووە.
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و زیاتربوونی خەڵکی بێکار، بە تایبەت کە هەندێ لە هەلەکانی کار وەک کرێکاری لە کاتی سەرمادا نامێنن، خەڵکی کەمداهات بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان روو لە کۆڵبەریی دەکەن.
 
ساڵانی زووتر، زیاتر خەڵکی ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەرییان دەکرد، بەڵام لەم ساڵانەدا و بەهۆی خراپتربوونی دۆخی ئابوورییەوە، خەڵکی شار و ناوچەکانی دوور لە سنووریش روو لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن و کۆڵبەریی دەکەن.
 
کۆڵبەرەکان لەپێناو بڕە پارەیەکدا کاڵا و کەلوپەل لە ناوچە سنوورییەکانەوە ئاودیوی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن. وەزارەتی ناوخۆی ئێران پێشتر هۆشداری داوە کە نابێت هیچ کەسێک سنوور ببەزێنێت.