Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی راماڵینی بەفر لە باکووری کوردستان. وێنە: AA

دیمەنی راماڵینی بەفر لە باکووری کوردستان. وێنە: AA

کوردستان16-11-2025

بەفر رێگەی 46 گوندی سێواسی باکووری کوردستانی داخست

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەوار ئیسماعیل

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەوار ئیسماعیل

رۆژی بڵاوکردنەوە

16-11-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەفر لە پارێزگاکانی سێواس، وان، بەدلیس و جۆلەمێرگی باکووری کوردستان باری. لە سێواس بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی 46 گوند داخرا. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کارگێڕیی پارێزگای سێواس، ئەمڕۆ یەکشەممە 16 ـی تشرینی دووەمی 2025 بەهۆی بەفرەوە رێگەی 46 گوند لە پارێزگاکە داخران و تیمەکانیش بۆ کردنەوەی ئەو رێگەیانە دەستیان بە کارکردن کردووە.
 
هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای وان، بەفر لە بەشێکی پارێزگاکەی باکووری کوردستان باری، لەوانەش شارۆچکەکانی ئەلباک و موکس.
 
لە رێگەی وان - موکس و لە رێگەی وان - جۆلەمێرگ بەهۆی بەفربارین و تەمەوە شۆفێران لە رۆیشتندا تووشی سەختی بوون.
 
بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای بەدلیسیش بەفرباری. بەهۆی بەفرەکەوە ئۆتۆمبێلەکان بە بەفر داپۆشران و پارکەکان سپیپۆش بوون.
 
لە پارێزگای جۆلەمێرگیش بەهۆی ئەو بەفرەی لە شەودا دەستی پێکرد و پچڕ پچڕ بەردەوام بوو، سەنتەری شار سپیپۆش بوو. 
 
تیمەکانی کارگێڕی تایبەتی پارێزگا و رێگەوبان، دەستیان بە کاری راماڵینی بەفر لە رێگەکان کرد و تیمەکانی هاتووچۆش شۆفێرانیان ئاگادارکردەوە کە بە هۆشیارییەوە شۆفێری بکەن.