رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە دەڵێ، بەپێی خەمڵاندنیان، ژمارەی تووشبوانی ئایدز لەو پارێزگایە 624 کەسە و 230 کەسیان ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
خالید رەحمانی، جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سنووری ئەو پارێزگایەدا 249 تووشبووی ئایدز دەستنیشان کراون کە 239 کەسیان ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
بە گوتەی جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە، ئەوە هەموو ژمارەکە نییە و بەپێی خەمڵاندنیان، ژمارەی گشتیی تووشبووانی ئایدز لەو پارێزگایە 624 کەسە.
ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی HIV لە پارێزگای سنە بە 309 کەس دانرا.
خالید رەحمانی دەڵێ، 88٪ی تووشبووانی ئایدز لە پارێزگای سنە پیاو و 12٪ی دیکە خانمن؛ هەروەها 75٪ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 45 ساڵە.
خالید رەحمانی ئاماژە بە ئاماری تووشبووانی ئایدز لە ئێرانیش دەکات و دەڵێ، بە پێی دوایین ئامار و خەمڵاندنیان، 41 هەزار و 509 تووشبووی ڤایرۆسی HIV لە ئێران هەن.
جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە باسی لەوە کرد، لەسەر ئاستی ئێران 80٪ی تووشبووانی ئایدز پیاون و 20٪ی دیکەش ژنن.
لادن عەباسیان، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئایدز لە ئێران پێشتر رایگەیاندبوو، زۆرترین رێگە و هۆکارەکانی گواستنەوەی ئایدز، سێکسی ناتەندروست و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ