رووداو - هەولێر
بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە مەسیحییەكانی عێراق کراون، بارەگای رێکخراوێک لەنێو کەمپێکی ئاوارەکان لە هەولێر کرایەوە.
رێکخراوەکە ناوی "شلۆمۆ"یە و کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی هەموو بەڵگەنامەکان، دواتر پێشکەش بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات. بەڵام ئەندامنەبوونی عێراق لە داگای تاوانی نێودەوڵەتی یەکێکە لەو کێشانەی کە ئامانجی رێکخراوەکەی قورس کردووە.
ئەلیسا ڤۆن فۆرجی، شارەزای جینۆساید و هۆڵۆکۆست دەڵێت "بەڵگەمان زۆرە کە دەشێت کەیسێکی بەهێزمان بخاتە بەردەست بۆ سەلماندنی جینۆساید لە دژی مەسیحیەکان، ئێزدییەکان و شەبەک، بەڵام لەبەر ئەوەی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەندام نییە کەیسەکە سەختتر و ئاڵۆزتر دەبێت".
مەسیحییەكانی عێراق ، کە پێشووتر ژمارەیان زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار کەس دەبوو، ئێستا ژمارەیان کەمتر لە 300 هەزار کەسە.
بەهۆی داعش، تەنها لە دەشتی نەینەوا زیاتر لە 150 هەزار مەسیحی ئاوارە بوون. بەشی زۆری ئاوارە مەسیحییەکان لە کەمپەکانی باشووری کوردستان نیشتەجێکراون. هاوكات هەزار و 130 مەسیحی کوژراون و 146 کەنیسەش دەستی بەسەردا گیراوە و سووتێنراون.
دوو ساڵە مەسیحییەكان جەژن لە ئاوارەییدا دەکەنەوە، وەک خۆیان دەڵێن "نەکردنەوەی رێکخراو، نە هیچ هەواڵێک بەقەد هەواڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانمان دڵخۆشمان ناکات".
یەکێک لە ئاوارەکان دەڵێت "ئەگەر پشتگیریمان بکەن و هەوڵی گەڕاندنەوەمان بۆ ناوچەکانمان بدەن زۆر دڵخۆش دەبین ئێمە تەنها ئەوەمان دەوێ و بەوە دڵخۆش دەبین".
یەکێک لە هاوکارەکانی رێکخراوی شلۆمۆ بۆ بەڵگەنامەکان، رابیتەی جینۆسایدی نێودەوڵەتییە، كە دەیانەوێت جگەلە کارکردن لەسەر کەیسی مەسیحییەکان کار لەسەر هەموو ئەو پێکهاتانە بکەن کە کۆمەڵکوژ و ئاوارە کراون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ