رووداو - هەولێر
هوجام سورچی، پێشمەرگە شەهیدەکەی دەستی داعش، دوای شەهیدبوونی بوو بە سیمبوڵێک بۆ تێکۆشانی خەڵکی کوردستان دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە 'داعش'.
ماڵی شەهید هوجام لە شارۆچکەی بەردەسووری سەر بە قەزای بەردەڕەشە، زانیاری ئەوەش بڵاوبووەوە، کە بکوژەکە خەڵکی هەمان شارۆچکەیە و هەندێک لە خزم وناسیاوەکانیشی لەو شارۆچکەیەدا ماون. بەڵام کچێکی شەهید هوجام و سەرجەم خانەوادەکەی دڵنیایی دەدەن، کە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسوکاری بکوژەکەدا نییە، تەنیا بکوژەکەیان بەلاوە مەبەستە.
لەم راپۆرتەدا ئەڤین، یەکێک لە کچەکانی شەهید هوجام قسە دەکات و باس لە هەڵوێستی بنەماڵەکەیان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ