ئەمڕۆ زیاتر لە 3200 پێشمەرگەی کەمئەندام مووچەی مانگی یەک وەردەگرن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر داوای بایکۆتکردنی وەرگرتنی مووچەی مانگی یەک دەکەن، جێگری سکرتێری کۆمەڵەکە دەڵێت، بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دراوە و ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن.
 
نەسرەدین محەممەد، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ 3 هەزار و 287 ئەندام کە دۆسیەکەیان تەواو کراوە مووچەی مانگی یەک وەردەگرن.
 
جێگری سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر گوتی: "تاوەکو ئەمڕۆ بۆیە بایکۆتی وەرگرتنی مووچەمان کردبوو، داوامان دەکرد مووچەی مانگی 10 و یەکمان پێکەوە پێ بدرێ، بەڵام بەڵێنمان پێدراوە مووچەی مانگی 10 لەگەڵ مانگی دوو وەربگرین".
 
نەسرەدین محەممەد گوتیشی: "نزیکەی 800 ئەنداممان ماون تاوەکو ئەمڕۆ دۆسیەکەیان نەخراوەتەسەر وەزارەتی دارایی، بڕیارە ئەوانیش مووچەکانیان مانگی دوو پێکەوە وەربگرن".
 
بەگشتی نزیکەی 9 هەزار کەمئەندامی سەنگەر لە یەکەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگە دۆسیەکانیان خراوەتە سەر وەزارەتی دارایی، نزیکەی نیوەیان مووچەی مانگەکانی 9 و 10ـی پاریان وەرنەگرتووە.
 
جێگری سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر ئاماژەی بەوە کرد، "دواکەوتنی مووچەکان بە گشتی بەهۆی رۆتیناتی گواستنەوەی مامەڵەکان بووە، ئەگەر مانگی دوو مووچەکان وەرنەگرین پێکەوە، ئەوە بە دڵنیاییەوە هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".
 
10-02-2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 931 ملیار و 257 ملیۆن دینار وەکو تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2026ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، بەڵام 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هەزار دینار لە کۆی تەمویلی مووچە نەنێردراوە
 
وەکو لە تێبینیی نێو راگەیێندراوی وەزارەتەکەدا هاتبوو، ئەو پارەیەی نەنێردراوە، "بریتییە لە شایستەی چەند مانگی رابردووی زیاتر لە 8000 خانەنشینی سەربازی و شارستانی، کە لە ساڵی رابردوودا خانەنشین کراون، دوای پەسندکردن و تەواوکردنی دۆسیەکانیان لە مانگی کانوونی دووەم داخڵی لیستی مووچە کراونەتەوە".
 
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی راگەیێندراوی وەزارەتەکەی هەرێمی کوردستانی دایەوە و رایگەیاند: "رێکارەکانی تەمویلکردنی مووچە بەپێی بڕگە یاساییەکان و لەسەر بنەمای خەرجیی 1/12ی ساڵانە کراوە، پارەکەش تەنیا بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە نێردراوە، کە ناویان لە لیستە پەسندکراوەکاندا هەیە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژنەکە دەڵێت، سێ ملیۆن دیناری لێ خوراوە

بازرگانیکردن بە فرمێسکی هەژاران؛ ژنێک خاوەن کەناڵێک بە خواردنی پارەی هاوکارییەکانی تۆمەتبار دەکات

ژنێکی هەژار کە لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی ناوخۆیی لە رەمەزانی رابردوو دا دەرکەوتووە، خاوەنی کەناڵەکە تۆمەتبار دەکات بەوەی بەشێک لەو کۆمەکە داراییانەی بردووە کە بۆی هاتوون. خاوەنی کەناڵەکەش دەڵێت: "ئەگەر بەڵگەیان هەبێت سەرم لە موو باریکترە".