رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ خولی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی عومان لە سویسرا دەستپێدەکات.
بەگوتەی ئێران، کارنامەی ئەم خولەی دانوستانەکان هاوشێوەی قۆناخەکانی پێشوو، تەنیا سەبارەت بە "پرسی ئەتۆمی و لادانی سزاکانی سەر تارانە".
یاریدەدەری سیاسی، جێگری یاریدەدەری کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، یاریدەدەری دیپلۆماسیی ئابووری و گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، هاوڕێیەتی عێراقچی دەکەن لەم گەشتەدا.
لایەنی ئەمریکیش هەریەک لە ستیڤ ویتکۆف و بێرنارد کۆشنەر، لەگەڵ ستافەکەیانن.
ئەمریکا بە راوێژ لەگەڵ ئیسرائیل، دەیەوێ لەگەڵ بابەتی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم، هاوکات پرسی مووشەکە بالیستییەکان و گرووپە چەکدارە نزیکەکانی ئێرانیش یەکلابکەنەوە؛ تاران دانوستان لەسەر ئەو دوو بابەتەی کۆتایی رەتدەکاتەوە.
خولی یەکەم لە مەسقەت بەڕێوەچوو، بەهەمان شێوە بە نێوەندگیریی عومان بوو. لایەنی عومانی پەیامی لە هەردوولا وەردەگرت و پێی دەگەیاندن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ