رووداو-ئیستەنبوڵ
روکەن باگدوو، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند وا بڕیار رۆژی2016-3-17 لووتکەی هاوبەشی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا لەسەر رەوشی کۆچبەران دەستپێبکات و دوو رۆژ بەردەوام بێت.
لە 2016-3-7 تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لەسەر قەیرانی پەنابەران لە برۆکسل کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیە تورکیا هەندێک پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە خستبووەڕوو، لەوبارەیەوە یەکێتی ئەوروپا داوای مۆڵەتی خواستبوو، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن بە یەکەوە و لەو بارەیەوە بگەنە رێککەوتنێک.
وا بڕیارە دوو رۆژ ئەو پرسە لە کۆبوونەوەی لوتکەی هاوبەشی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، کە تورکیا سێ پێشنیاری خستبووەڕوو، یەکێک لەوانە هەڵگرتنی ڤیزای شنگن بوو بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
پێشنیارێکی دیکەی تورکیا هاریکاری دارایی 100% بوو بۆ قەیرانی پەنابەران، کە لە کۆبوونەوەی رابردوو لەسەر 3 ملیار یۆرۆ رێککەوتبوون، بەڵام تورکیا تا ئێستا ئەو هاوکارییەی بەدەست نەگەیشتووە، هاوکات داوای 3 ملیاری دیکە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە 6 ملیار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ