کارەبای سلێمانی: لە بەردەم سلێمانی پاڵاسەوە بۆ هۆتێل ئاشتی رووناک دەکرێتەوە

17-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، لەبەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاسەوە تاوەکو هۆتێل ئاشتی لە شەقامی سالم بە دانانی گڵۆپ رووناک دەکەنەوە. 
 
تێچووی رووناککردنەوەکە 222 ملیۆن و 497 هەزار و 900 دینار دەبێت. کارەبای سلێمانی دەڵێت، پارەکە لەسەر داهاتی 08%ـی کارەبای سنوورەکە جێبەجێ دەکرێت.
 
بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار کراوە، دەبێت لە ماوەی 170 رۆژدا کارەکانی تەواو بکات.
 
ئەو شوێنەی رووناک دەکرێتەوە لە سەرەتای شەقامی سالمەوە دەستپێدەکات، کە بەشێکی شەقامەکە بە سەهۆڵەکەی سلێمانی ناسراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.