درۆنێک لە سەنتەری شاری کۆیە کەوتە خوارەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو درۆنێک لە سەنتەری شاری کۆیە کەوتە خوارەوە و تاوەکو ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی نەزاندراون.
 
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، 18-3-2026 شایەتحاڵێک لە سەنتەری قەزای کۆیەی پارێزگای هەولێر بە رووداوی راگەیاند، کاژێر دوو شەو گوێمان لە دەنگی درۆنێک بوو، دواتر درۆنەکە لە شەقامی رەزان لە سەنتەری شار کەوتە خوارەوە.
 
ئەو شایەتحاڵە گوتی: "دوای کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، ئاگر لە شوێنەکە کەوتەوە."
 
سەبارەت بە زیانەکانیش، ئەو شایەتحاڵە گوتی: "زیانەکانی نازانین، لەبەر ئەوەی دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە و گەماڕۆیان دا."
 
هەروەها گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە بە رووداوی گوت: "درۆنەکە لە جادەی رەزان بەر دوو دووکانی دروستکردنی دەرگا و پەنجەرە کەوتووە و ئاگری لێکەوتووەتەوە، تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکەن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە