رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی لێڵبوونی سەرچاوەی ئاوەکەیانەوە، لە دوێنێوە دابەشکردنی ئاو لە شاری هەولێر راگیراوە. بەڕێوەبەری ئاو دەڵێ، دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و ئاو دەگاتەوە ماڵەکان.
رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دۆخی سەرچاوەکانی ئاو ئاسایی بووەتەوە و هەر ئەمڕۆ ئاو دەگاتەوە ماڵان".
هۆکاری راگیرانی دابەشکردنی ئاو، لێڵبوون بوو بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردووەوە کە بووە هۆی راگیرانی دابەشکردنی ئاو لە سێ ئیفرازەکەی هەولێر و پڕۆژەی فریاگوزاری هەولێر.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە شەپۆلی بارانباریندا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، لە شاری هەولێر 50.4 ملیمەتر باران باریبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ