رووداو دیجیتاڵ
پرۆفیسۆر د. مستەفا موسلیم محەممەد، زانای ئایینی ئیسلامی و مامۆستای زانکۆی (ئەلزەهرا) دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، 17ی نیسانی 2021 پرۆفیسۆر د. مستەفا موسلیم محەممەد، زانای ئایینی ئیسلامی و مامۆستای زانکۆی (ئەلزەهرا) و برای ساڵح موسیلم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی 81 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
مستەفا موسلیم، لە ساڵی 1940 لە کۆبانی لەدایکبووە، لە ساڵی 1965 کۆلێژی شەریعەی لە شام تەواوکردووە، دواتر لە زانکۆی ئەزهەر بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە و ساڵانێک لە سعودیە و ئیماراتی عەرەبی وەکو مامۆستای زانکۆ کاریکردووە، لە زانکۆی شاریقە بووە سەرۆکی بەشی شەریعە. پسپۆڕی تەفسیری قورئان بوو.
لەم چەند ساڵەی دواییدا لە تورکیا نیشتەجێ بووبوو، لە شاری دیلۆک سەرۆکایەتی زانکۆی ئەلزەهرای دەکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ