کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆپێشاندان لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە دژی حکومەتی کارتیی سووریا لە 14ـی ئادار. وێنە: AFP

خۆپێشاندان لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە دژی حکومەتی کارتیی سووریا لە 14ـی ئادار. وێنە: AFP

کوردستان

کۆنفڕانسی یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەبەسترێت

سیروان عەباس

سیروان عەباس

17-04-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس17-04-2025

بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کورد هەنگاوی باشیان بڕیوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17.04.2025، فەیسەڵ یووسف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کورد بە هەنگاوی باش و پتەو بەڕێوە دەچن، بە ویستێکی بەهێز و بەرچاو بۆ سەرکەوتن و بەستنی لە نزیکترین کاتدا." 
 
فەیسەڵ یوسف گوتی: "ترس و دڵەڕاوکێی شکست کە شەقامی کوردی داگرتووە رەوایە و، پشت بە ئەزموونەکانی ساڵانی رابردوو دەبەستێت، ئەمەش داوا دەکات لێمان کە وانە و پەند لە تەگەرە و بەربەستەکانی پێشوو وەربگرین و رێ لە دووبارەبوونەوەیان بگرین."
 
لەبارەی کاتی کۆنفرانسەکەوە گوتی: "دوای تەواوکردنی هەموو رێوشوێن و رێکخستنە پێویستەکان، کە زۆربەیان تەواو کراون، کاتی بەستنی کۆنفرانسەکە بە فەرمی رادەگەیێنرێت."
 
گوتەبێژی ئەنەکەسە دەڵێت: "جەخت دەکەینەوە کە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی بە نەگۆڕی و هێزەوە بەم ئاراستەیە بەردەوامە و هەوڵی زۆری داوە بۆ یەکڕیزی بۆ بەدیهێنانی هیوا و ئاواتەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی دیموکراتی ناناوەندیدا."
 
پێشبینی دەکرێت 300 ئەندام لەو کۆنفڕانسەدا بەشداربن، بە جۆرێک کە 170 نوێنەری پارتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردی بن، لەگەڵ ئەوانیشدا، نوێنەرانی: پارتیی دیموکراتی پێشکەوتووی کورد لە سووریا، پارتیی ئەلوەحدەی دیموکراتی کورد لە سووریا (یەکێتی)، پارتیی ئاشتیی دیموکراتی کوردستانی، پارتیی ویفاقی دیموکراتی کوردی لە سووریا، بزووتنەوەی خۆبوون و هەندێک لایەنی دیکە. 130 کەسیان نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) دەبن.
 
ئێستا لیژنەیەکی ئامادەکار بۆ ئەو کۆنفڕانسە پێکهێنراوە کە لە حەوت کەس پێکدێت.
 
خاڵە سەرەکییەکانی ئەو کۆنفڕانسە هەر 13 خاڵی رێککەوتنی ئەنەکەسە و پەیەدە دەبن، لەگەڵ یەکبوونی ستراتیژیی گوتاری کورد و پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق.
 
پێشتر هەندێک لایەنی سیاسی باسی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی لایەنە سیاسییەکانی کوردی رۆژئاوای کوردستانیان دەکرد، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆبوونەوەیە بە ناوی کۆنفڕانس دەبێت، نەک بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی.
 
12.04.2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە رۆژنامەی ئەلمۆنیتەری راگەیاند، کۆنگرەیەک دەبەسترێت بۆ داڕشتنی هەڵوێستێکی سیاسیی هاوبەش لەنێوان هەموو پارتە کوردییەکان و پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش کە نوێنەرایەتیی ناوچەکەیان بکات لە دانوستاندنەکان لەگەڵ دیمەشق.
 
فەرماندەی هەسەدە هەروەها گوتی: "داوا دەکەین ناسنامەی هەسەدە لەنێو ریزەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا پارێزراو بێت".

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە