کەشناسی: سبەی شەممە باران و تەرزە دەبارێ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سبەیەوە کەشوهەوای ناجێگیر روو لە هەرێمی کوردستان دەکات. کەشناسی رایگەیاند، سبەی باران و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێ. کەشناسێكیش پێشبینی دەکات، شەپۆلەکە تەواوی باشووری کوردستان بگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ و بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێت: "لە کاژێرەکانی بەیانیدا بارانبارین بە لاوازی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات، بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت، کە هەندێک کات لێزمەباران و هەورە برووسکەی لەگەڵ دەبێ".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پێشبینی دەکرێ، "تاوەبارانی بەهاری و گەواڵەباران و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان ببارێ".
 
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشبینی دەکرێ دوای نیوەڕۆی سبەی شەپۆلێکی فراوانی چەند رۆژەی بارانبارین بگاتە باشووری کوردستان. ئەگەری رێژنە بارانی بەهێز و تەرزە لە شەپۆلەکەدا هەیە".
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی لوقمان موفتی، لە کۆتایی رۆژی شەممە تاوەکو بەرەبەیانی یەکشەممە، "ئەگەر هەیە لە هەولێر، دهۆک و موسڵ زۆرترین بڕی باران ببارێ و تەرزەیان تێدا ببارێ؛ لە دووشەممەوە لە کۆیەوە تاوەکو گەرمیان و سلێمانی ئەگەری تاوەبارانی بەهێز و ولافاو هەیە".
 
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
 
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی 
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە تورکیا. وێنە: AA

داودئۆغڵو: لە کەرکووک برایەتی و پێکەوەژیان سەرکەوت

سەرۆکی پارتی ئاییندەی تورکیا پیرۆزبایی لە محەممەد سەمعان ئاغا دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک و رایدەگەیێنێت، "لە کەرکووکدا برایەتی و پێکەوەژیان سەرکەوت."