رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە لە دەزگای روانگە قۆناخی کۆتایی پێشبڕکێی بیرکاری بەڕێوەچوو و سێ براوە لە کۆتایی پێشبڕکێکە دیاریکران کە براوەی یەکەم دوو هەزار دۆلاری پێبەخشرا.
ناوی براوەکان بەمشێوەیە بوون:
بیلال موسلیم، براوەی یەکەم کە 2000 دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا
رێکار هیوا، براوەی دووەم کە 1500 دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا
سیزار رێبوار، براوەی سێیەم کە 1000 دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا
ساڵانە پێشبڕكێكه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شەش قوتابى كه نوێنه‌رايه‌تیی شەش بەڕێوه‌به‌رايه‌تیی گشتیی شاره‌كانيان ده‌كه‌ن و پێشبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى نازناوى پاڵه‌وانى بيركارى.