رووداو - هەولێر
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە هێزەکانی پێشمەرگە لە یەکەم رۆژی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ 10 پێشمەرگەی دیکە برینداربوون.نووسینگەی راگەیاندنی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە " شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەسووکی بریندار بووە و چارسەری پزیشکیی سەرەتایی بۆ کراوە".
دەقی روونکردنەوەکە:
له هێرشه‌كانى ئه‌مڕۆی هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى داعش، سه‌ربارى ئازادكردنى ناوچه‌كان و جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ئه‌و پلانه‌ى دانرابوو بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كان، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون و به قاره‌مانێتى و خوێنى خۆیان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان تۆمار كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و له به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ هه‌ڤاڵ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌سووكى بریندار بوو، ئێستا چاره‌سه‌رى پزیشكى سه‌ره‌تایی بۆ كراوه‌و بارى ته‌ندروستى جێگیره.
نووسینگەی شاڵاو كۆسرەت ڕەسول
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ