سەرکان ئینجە
رووداو-دێرسم
ئەنجوومەنی شارەوانیی دێرسم لە باکووری کوردستان یادی 77 ساڵەی لەسێدارەدانی سەید رەزا و هاوڕێکانیان کردەوە. لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا کە لە گوندی (سینێ) بەڕێوەچوو، هاوشارەدارانی دێرسم محەممەد عەلی بوول و نوورحەیات ئاڵتوون ئامادەبوون.
سەید رەزای دێرسم، کە سەرکردایەتیی شۆڕشێکی دەکرد لە باکووری کوردستان، لە رۆژی 15/11/1937 لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵانی لەسێدارەدران. هەمان رۆژ لە گوندی سینێش 83 هاونیشتمانیی دیکە لەلایەن سوپای تورکیاوە کۆمەڵکوژ کران، کە لەنێوانیاندا ژنان و منداڵان و کەسانی بەساڵاچووش هەبوون.
محەممەد عەلی بوول، هاوشارەداری دێرسم، لە گوتەیەکدا ئەوەی بیر خەڵکی دێرسم هێنایەوە کە لە ساڵی 1937دا لە پەرلەمانی تورکیا بڕیارێک دەرچوو و تێیدا گوترابوو "دێرسم بووەتە دەڵەمە و دەبێ ریشەکێشی بکەین".
بەگوتەی بوول رووداوی کۆمەڵکوژیی دێرسم "زۆر دیوی تاریکی هەیە و پێویستە روون بکرێتەوە کە چی روویداوە. تاوەکو ئەو دیوە تاریکە رووناک نەکرێتەوە مێژووە رەشەکە یەخەی دەوڵەتی تورکیا بەرنادات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ