0 Photos
رووداو - دەربەندیخان
فۆتۆ: بڕوا حاجی
ئەمساڵ یانەی دەربەندیخان بۆ یەکەمجار لە خولی نایابی کوردستان یاری دەکات، ئەوەش هاندەرانی یانەکەی دڵخۆشکردووە و بە چەندین شێوەی جیاواز هانی یانەکەیان دەدەن.
دەربەندیخان قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانییە، لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە گەورە نییە بەڵام لە هەندێ یاری یانەکەدا نزیکەی حەوت هەزار هاندەری کچ و کوڕ بۆ پاڵپشتی یانەکەیان دەچنە یاریگا.
هەندێ لە هاندەران بلیتی دڵخوازانە دەکڕن، ئەوەش بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتی دارایی بۆ یانەکەیان.
هاندەرانی دەربەندیخان درێسی یانەکەشیان لە بازاڕدا دەکڕن، تەنیا ئەمساڵ نزیکەی هەزار درێسی یانەکە فرۆشراوە.