ساسان عەونی: لە هەولێر ماڵی پاریس دەکرێتەوە

17-12-2025
پەیمان محەممەد
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پایتەختی فەرەنسا رێوڕەسمێک بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا رێز لە سەرۆکی شارەوانیی پاریس دەگیرێت. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''ئەو خاتوونە رۆڵێکی سەرەکی لە پتەوکردنی دۆستایەتیی نێوان گەلانی فەرەنسا و کوردستاندا هەبووە.''
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-12-2025، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا رێوڕەسمێکی بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان رێکخست کە جیا لە بەشداریی ژمارەیەک کەسایەتیی کورد و فەرەنسی، شاندێکی هەرێمی کوردستانیش بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەشدار بوون.
 
ساسان عەونی بە ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداوی لە پاریس رایگەیاند، ''ئێمە بە نوێنەرایەتیی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارین، بۆ ئەوەی سڵاو و رێزی جەنابیان بەو خاتوونە بەڕێزە بگەیێنین کە رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پتەوکردنی دۆستایەتیی نێوان گەلانی فەرەنسا و کوردستان، هەروەها زۆر دەستکەوتی باشی پیشکێس بەو دۆستایەتییە کردووە.''
 
بەگوتەی ساسان عەونی، ئان هیداڵگۆ، یەکێک لە بناخەدانەرانی دەستەخوشکیی نێوان پاریس و هەولێر بووە و رۆڵی لە بە ئەندامبوونی هەولێردا هەبووە لە کۆمەڵەی شارەوانییە فرانکۆفۆنییەکان.
 
5ـی ئەیلوولی ئەم ساڵ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، رێڕۆی پێشمەرگە لە پارکێکی پاریس کرایەوە. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی دا، ''بۆیە ئەو خاتوونە شایەنی رێزگرتنی گەلی کوردستانە و سوپاس و ستایشی ئاراستە دەکەین.''
 
ساسانی عەونی لەکاتی خوێندنەوەی پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە رێوڕەسمەکەدا ئاشکرای کرد، ''بڕیارە لە داهاتوودا خانوویەک لەنێو قەڵای دێرینی هەولێر ببێتە ماڵی پاریس، نۆژەن بکرێتەوە و بکرێتە ناوەندیک بۆ [پاراستنی] مافی ئافرەتان و کولتووری پێکەوەژیان، بۆیە دڵخۆش دەبین ئەو کات بەڕێزتان (ئان هیداڵگۆ) لە رێوڕەسمی کردنەوەیدا ئامادە ببن.''
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە