رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
رۆژی چوارشەممە، 18ی ئاداری 2026، پشتوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان کۆبووەتەوە و گوتی، "بە پشت بەستن بە بەڵگە شەرعییەکان دەرکەوتووە، سبەی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە."
وەزیری ئەوقاف رایگەیاند، بە پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەکان دەرکەوتووە، رۆژی هەینی، 20ی ئاداری 2026، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
دادگەی باڵای سعودیە رایگەیاند: سبەی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی هەینی، 20-3-2026 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
پار لە هەرێمی کوردستان، 30-3-2025 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بوو.