گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
18ی نیسان وەکو رۆژی جیهانیی کەلەپوور دیاریکراوە، ئامانج لێی پاراستنی کەلەپووری مرۆیی و بەرزکردنەوەی هۆشیارییە بۆ پاراستن و پارێزگاریکردنی ناوچە شوێنەواری و باڵەخانە کەلەپوورییەکان. کوردستانیش یەکێکە لەو شوێنانەی جیهان کە دەوڵەمەندە بە کولتووری جیاجیا و شوێنی کەلەپووری و شوێنەوار.
 
کفری یەکێکە لە شارە دیارەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بە شوێنەوارە مێژوویی و کۆنەکانی بەنێوبانگە، یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانیشی گەرماوی پاشایە.
 
عەبید محەممەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری کفری بە تۆڕی میدیایی روودای راگەیاند، "حەمامی پاشای کفری نۆژەن دەکرێتەوە بە بڕی 22 ملیۆن دینار لەسەر فەرمانی  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دوای جەژنی رەمەزان دەستدەکرێت بە نۆژەنکرنەوەی و وەکو شوێنێکی کەلەپووری دەپارێزرێت."
 
لە سەردەمی بابانیەکاندا، کفری ناوەندی بازرگانیی ناوچەکە بووە، ئەوکات گەرماوی پاشا لەژێر زەویدا دروستکراوە، چونکە رێبوار و خەڵکێکی زۆر لەو شارە دەمانەوە.
 
ئاوی گەرماوی پاشا لە کارێزەکانی کفری دابینکراوە، گەرماوەکە تاوەکو ساڵی 2003 کاری دەکرد.