گالەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
35 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
رووداو دیجیتاڵ

گژوگیای خۆڕسک کە بەهاران پارچەیەک سەوزایی دەبەخشنە هەولێر، بەڵام ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵانی دیکە زیاتر بوون. لە هەندێ شوێن نزیکەی 3 مەتر بەرزبوونەتەوە.
 
دیمەنی جوان دەبەخشن تاوەکو ئەو کاتەی وەرزی گەرما نەهاتووە، بەڵام لەگەڵ بەهێزبوونی تیشکی خۆر و هاتنی هاوین، ئیدی دەبنە مەترسی و رەنگە ئاگر بگرن.
 
بڵند تاهیر، فۆتۆجۆرناڵیستی رووداو بەدواداچوونی کردووە و بە هاوێنەی کامێراکەی ئەو دیمەنانەی تۆمار کردووە، ئێستا بەشێکیان وشکبوون و پشکۆیەکی بچووک یان شەپۆلێکی گەرمای بەسە بۆ ئەوەی ئاگر بگرێت.
 
بەگوێرەی وێنەکانی بڵند تاهیر، بەشێکی قوتابخانەکان و وێستگەکانی سووتەمەنی چواردەوریان بە پووش و پەڵاش گیراوە، لێرە مەترسییەکە گەورەترە بەراورد بە شوێنەکانی دیکە. 
 
بڵند تاهیر وێنەکانی پێشانی ژمارەیەک ژینگەپارێز داوە و پێیان گوتووە کە "ئەگەر هاونیشتمانییان، یاخود لایەنی پەیوەندیدار ئەو گژوگیا خۆڕسکانە چارەسەر ناکەن و لە ئاوەدانی دووری نەخەنەوە، رەنگە کارەسات دروست بکەن."
 
ئەو ژینگەپارێزانە داوایان کردووە، هاونیشتمانییان بەپێی توانایان ئەو گژوگیایانە بدوورن و خۆیان بەدوور بگرن لە سووتاندنی بە مەبەستی لەنێوبردن.