پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: پێنج کەس بە تۆمەتی راوکردنی ماسی بە TNT، دەستگیرکران

18-06-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پێنج راوچی دەستگیرکراون، بەشێوەی نایاسایی ماسیان راوکردووە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 18-06-2023 عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوای گەڕان و دەرچوونیان بۆ سەر چەمی بەرد بەرد لە سنووری قەزای ماوەت پێنج کەسیان دەستگیرکردووە، کە بەشێوەی نایاسایی ماسییان راو کردووە.
 
رۆژی 5ـی ئادار تاوەکو 15ـی حوزەیرانی ئەمساڵ راوە ماسی قەدەخەکرا و لە رۆژی 15ی ئەم مانگەوە راوەماسی دەستیپێکردووەتەوە. 
 
عەمید هێمن کەمەرخان دەڵێت، ئەو پێنج کەسە بە رێگەی تەقەمەنیی وەکو TNT و تەزووی کارەبا راویان کردووە، کە ئەوش نایاساییە، بۆیە دەستگیرکراون.
 
گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو پێنج کەسە دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک ماسی راوکراو، هەشت مەتر وایەر، 70 گرام TNT دوو جانتا، یەک چەقۆ، یەک خێوەت، یەک تۆڕ، ئۆتۆمبێلێک و یەک ماتۆڕسکیل. 
 
بەگوێرەی ئاماری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە هەرێمی کوردستان 6 بۆ 7 هەزار تۆنە، بەڵام خواستی ساڵانە دەگاتە 12 هەزار تۆن، ئەوەی دەمێنێتەوە هاوردە دەکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15-06-2023 عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە بارەی ژمارەی سەرپێچیکاران لە ماوەی قەدەخەی راوەماسی لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی راگەیاند: "57 هاووڵاتی دەستگیرکراون و رووبەرووی یاسا کراونەتەوە، دەست بەسەر 200 ماسیدا گیراوە، هەروەها چوار پارچە تی ئێن تی، دوو کەڵەک، 556 تۆڕ،  75 قوڵاب، دوو ماتۆڕی بەلەم، پێنج لایتی بلاجکتۆر، 20 مەتر وایەر، یەک مۆلیدەی کارەبایی، 18 ماتۆڕسکیل و پێنج ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەولێر و ئیمارات

ئێران و هاوکێشە نوێیەکانی ناوچەکە؛ ئیمارات و هەرێمی کوردستان وەک ئامانجێکی سەربازی

لەگەڵ بەردەوامیی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا، هێرشەکان بۆ سەر ئیمارات و هەرێمی کوردستان نەوەستاون. هەرچەندە راگەیێندراوە، ئاگربەست هەموو ناوچەکە و بەرەکانی جەنگ بە لوبنانیشەوە دەگرێتەوە، بەڵام پێدەچێت، روانگەی ئێران لە بەرامبەر ئیمارات و هەرێمی کوردستان شتێکی دیکە بێت و تاران ئەو دوو جۆگرافیایە لە دەرەوەی ئاگربەستەکە هەژمار بکات.