رووداو-گەڵاڵە
گه‌ڵاڵه، ئه‌و شارۆچکەیەی كه به دوری 140 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهەڵاتی هه‌ولێر، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی شۆڕشی ئه‌یلوولدا بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ پایته‌ختی شۆڕشی ئه‌وكاتەی كورد بووه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی ناوچه‌كه به‌هۆی ئەوەی شاخاوییە و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌شكه‌وتی خۆڕسكی تێدایە، كرابووە پێگه‌ی شۆڕش و بۆ چه‌ندین جاریش حكومه‌تی ئەوکاتەی عێراقی ناچار به دانوستاندن كردووه و هه‌ر له‌و سنووره‌ش به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار واژۆی له‌سه‌ر كرا و یه‌كه‌م راگه‌یاندنی بیستراوی كوردی لەو به‌شەی كوردستان دامه‌زرا.
له سه‌ر ده‌می دەسەڵاتی عوسمانی‌دا له ساڵی 1896كراوه‌ته شاره‌دێ و ناوه‌ندی كارگێڕی 85 گوندی باڵه‌كایه‌تی، هه‌ر له‌و زه‌مه‌نه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه پێگه‌ی خه‌باتی شۆڕشگێڕی بووه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان.
مارف ئیبراهیم ، هاونیشتمانی گەڵاڵە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای شه‌ری قشڵه‌ی رایه‌ت ئیدی باڵه‌كایه‌تی بووه شوێنێكی ترسناك بۆ حكومه‌تی ئه‌و كاتەی عێراق و گه‌ڵاڵه‌ش كه ناحیه‌ی باڵه‌ك بوو، ساڵی 1961 بووه پایته‌ختی شۆڕشی ئەیلوول ، ئیره بووه ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رانی حكومه‌تی عێراق بێن و داوای دانوستاندن له كورد بكه‌ن، تا دواجار به‌یانی 11ی ئاداری لێكهوتهوه".
سه‌ختی ناوچه شاخاوییه‌كه‌ی و بوونی207 ئه‌شكه‌وت و دڵسۆزی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ شۆڕش، هانده‌رێك ده‌بێت كه گه‌ڵاڵه ببێته پایته‌ختی شۆڕش و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه.
ریژیار گه‌ڵاڵی، هاونیشتمانی گەڵاڵە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لێره 207 ئه‌شكه‌وت هه‌ن. به‌شێك له‌و ئه‌شكه‌وتانه شوێنیك بوونه بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه، ئه‌وكات كورد خاوه‌ن چه‌ك و جبه‌خانه‌ی باش نه‌بووه له به‌رامبه‌ر دووژمنێكیش خه‌باتی كردووه كه خاوه‌ن فڕۆكه و چه‌كی پێشكەوتوو بووه، به‌ڵام ناوچه‌ی شاخاوی و ئه‌شكه‌وته‌كان به‌رگریكاری باشی ئه‌و كات بوونه بۆ شۆڕش".
كاتێك شۆڕش ده‌یه‌وێت ده‌نگی خنكێنراوی بگه‌یه‌نێته شار و لادێكان، ئه‌شكه‌وته‌كانی ناوچه‌كه ده‌بنه باره‌گای رادیۆ و كۆكه‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندنكار و نووسه‌رانی ئه‌و كاتی كورد.
حاجی حه‌مه‌ده‌مین، هاونیشتمانی لە گەڵاڵە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شۆڕش په‌ره‌ی سه‌ند، چه‌ندین شاعیر و نووسه‌ر هاتنه ناو شۆڕش و بیر له ده‌زگای راگه‌یاندن كرانه‌وه و یه‌كه‌م شوێنیش كه كرایە باره‌گای رادیۆ ، ئه‌شكه‌وتی سه‌ر دێمان بوو، ئه‌شكه‌وته‌كه هه‌میشه له ژێر بۆردوومانی فڕۆكه‌كان بووه به‌ڵام هیچ شتێك كاری له‌وه‌ستانی په‌خشی نه‌ده‌كرد چوون شوێنێكی قایم و ونبوو".
هاوشانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، ئافره‌تانیش رۆڵێكی كاریگه‌ریان له خه‌باتی ئه‌و كاتی شۆرش هه‌بووه.
ئه‌ستی حه‌مه‌د، ژنێکی دانیشتووی گەڵاڵە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پیاوه‌كانمان پێشمه‌رگه بوون، ئێمه ده‌با كاسبیمان كردبا و نان و كۆڵ و كاری پیشمهرگایهتیشمان كردبا، له‌هه‌ر كاتێكیش فڕۆكه ده‌هاتن منداڵه‌كانمان بۆ ئهشكەوتهكان ده‌رباز دەکرد ، ئێمه‌ی ژنان هاوشانی پیاوه‌كان به‌شداریی شۆڕش بووین".
گه‌ڵاڵه خاوه‌ن بازاڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بووه، له‌وێ مامه‌ڵه به كاڵای هه‌رچوار وڵاته‌كانی سووریا، ئێران، توركیا و عێراق ده‌كرا.
خدر ئه‌حمه‌د، هاونشتیمانییەکی دیکەی گەڵاڵە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە گەڵاڵە خەڵکی هەموو بەشەکانی کوردستان و تەنانەت خەڵکی غەیرە کوردیش زۆر بوو ئێرە ماڵی هەموو کەس بوو کەسی تێدا مێوان نەبوو لە بازاڕەکەیدا خەڵک بە زمانی جۆراوجۆر قسەی دەکرد".
دوای رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، قۆناخه‌كانی راگواستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات و له 8-8-1981 دانیشتووانه‌كه‌ی بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێكان ده‌بردرێن و دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 91دووباره ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ