خوێندنی باڵا: ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى رادەگەیێندرێت

18-08-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، ئەمڕۆ کاژێر 16:00 ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى رادەگەیێندرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئابی 2025 عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ کاژێر 16:00 ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى، لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى رادەگەیێندرێت."
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان، کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکرێت لە بەشى (Exames).
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەزار و 892 خوازیار لە 14 سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست  (Placement test)ى زمانی ئینگلیزی کردووە. 
 
عەباس ئەکرەم دەڵێت: "ئامانج لە تاقیکردنەوەکە دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیاران و دواتر بەشداریکردنیانە لە خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بە مەبەستی وەرگرتنی ناسناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا 'ماستەر و دکتۆرا'.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.