لە سلێمانی یادی هونەرمەند مەرزیە فەریقی کرایەوە

19-09-2014
رۆژان ئەبوبەکر
رووداو
رووداو
نیشانەکردن مەرزیە فەریقی
A+ A-

رووداو - سلێمانی  

ئەم كۆبوونەوەیە بۆ یادكردنەوەی هونەرمەندێكە كە تا ئێستاش سروود و گۆرانییەكانی لە بیری خەڵك نەچوونەتەوە، "سڵاو بۆ پێشمەرگە" ئەو سروودەی ئەمڕۆ بووەتە هاندەرێك بۆ ئەو پێشمەرگانەی لە بەركانی شەڕدان. هاوڕێكانی جارێكی دیكە بە گوتنەوەی ئەو سروودە یادی كۆچی دوایی مەرزییەیان بەرزنرخاند.

تا ئێستا لە دوای كۆچی مەرزییەوە ئەوانەی ساڵیادییان دەكردەوە تەنیا لە چوارچێوەی خێزانیدا بوو ، بەڵام ئەمساڵ بە هاوكاری رێكخراوی شار یادەكە رێكخرابوو، ئەوەی جێگەی سەرنجیش بوو ناسری رەزازی و  منداڵەكانی مەرزییە لەنێو بەشداربووان نەدەبینران.

مەرزیە فەریقی لەسالی 1958 لەشاری مەریوانی رۆژهەلاتی كوردستان لەدایكبووە، خاوەنی چەند گۆرانی و سروودێكی نیشتمانییەو ماوەیەك وەك پێشمەرگە لەباشووری كوردستان خەباتی كردووە ،  لە 18-9-2005 بەهۆی نەخۆشییەوە لەوڵاتی سوێد كۆچی دوایكرد و لەسەر داوای خۆی  تەرمەكەی لە رێو رەسمێكی گەورەدا هێنرایەوە كوردستان و لە گۆرستانی سەیوان لەشاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.     

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە