رووداو دیجیتاڵ
کەم رۆژ هەیە هەواڵی رووداوێک یان چەند رووداوێکی هاتووچۆ لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان نەبیستین و نەخوێنینەوە، لە بەدواداچوونی رووداو بۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆش دەردەکەوێت، رۆژانە لە هەرێمی کوردستان 11 رووداوی هاتووچۆ روودەدەن و 22 کەسیش دەبنە قوربانی، زۆرترین قوربانییەکانیش لە سنووری پارێزگای سلێمانین.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە رووداوی داون، لە 10 مانگی ئەمساڵدا 3509 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بە تێکڕا 11 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە لە رۆژێکدا و بەهۆی ئەو رووداوانەش، 22 کەس گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
لە ماوەی 300 رۆژی ئەمساڵدا، شەش هەزار و 26 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە برینداربوون و 530 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەکان دەریدەخەن، لە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون نیوەی زیاتری لە سلێمانی بووە. بەجۆرێک لە کۆی شەش هەزار و 26 برینداربوون بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە سێ هەزار و 189ـیان لە سلێمانی بوون.
ئامارەکانی 10 مانگی رابردووی هاتووچۆ بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
هەولێر
844 رووداو
844 برینداربوون
160 گیانلەدەستدان
سلێمانی
1081 رووداو
3189 برینداربوون
193 گیانلەدەستدان
دهۆک
839 رووداو
996 برینداربوون
87 گیانلەدەستدان
هەڵەبجە
80 رووداو
101 برینداربوون
10 گیانلەدەستدان
ئیدارەی سۆران
190 رووداو
289 برینداربوون
12 گیانلەدەستدان
ئیدارەی گەرمیان
237 رووداو
317 برینداربوون
31 گیانلەدەستدان
ئیدارەی راپەڕین
238 رووداو
292 برینداربوون
37 گیانلەدەستدان
هاتووچۆی سلێمانی زانیاریی زیاتر لەبارەی هۆکاری رووداوەکان ئاشکرا دەکات:



