رووداو- هەولێر
دوای هێرشكردنە سەر ئاڵای كوردستان و بەشداربووانی مەراسمی رۆژی ئاڵای كوردستان لە گرکێلەگێ-ی رۆژئاوای كوردستان، ژمارەیەك لە گەنجانی گرکێلەگێ لەلایەن ئاسایشی خۆسەری ناوچەكەوە دەستگیركران، سەرۆكی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەكەسەش لەنێو گیراوەكاندایە.
ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی پێنجشەممە لە رۆژی ئاڵای كوردستاندا لە گركێلەكێ ئاڵایەكی كوردستان بەدرێژی 200 مەتر نمایشكرا و ئاسایشی ناوچەكەش بە ئاوی ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە بڵاوەی بە بەشداربووان كرد.




