رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی هەسار لە هەولێر بڕیاری داوە ملیۆنێک داربەڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا بچێنێت و هەڵمەتەکەشیان لە هەولێرەوە دەستپێکردووە.
ئێستا رێکخراوەکە خانوویەکی پلاستیکیی بۆ ئەو مەبەستە کردووەتەوە کە 50 هەزار نەمامی بەڕووی تێدایە.
هاوکار عەلی، سەرۆک و دامەزرێنەری رێکخراوی هەسار گوتی: "ئێستا 50 هەزار نەماممان چاندووە. پلانمان ئەوەیە تا ساڵێکی تر بیکەینە 100 هەزار و تا ساڵی 2024 پرۆژەکەمان ملیۆنێک داربەڕوو تەواو دەکات."