گالەری

بە مەبەستی پیشاندانی توانای فەرماندەییەکە، هێزەکانی پشتیوانی یەک لە بناری چیای پێرس مانۆڕێکی سەربازییان بە ناوی (شێر) ئەنجامدا.
 
مانۆڕەکە بەئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەت، بەرپرسانی باڵای هاوپەیمانان، نوێنەری فەرماندەیی دەڤەری یەک و ژمارەیەك ئەفسەری باڵای وەزارەت ئەنجامدرا.
 
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە، پیشاندانی توانا و بەرەوپێشچوونە سەربازییەکانی ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەکە.
 
بەشداربووانی نمایشەکە بە ئاستێکی بەرز و توانایەکی بەرزی ئەکادیمیەوە، بە بەکارهێنانی چەکی قورس، مامناوەند و چەکی سووک، مانۆڕەکەیان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە برد.