وردەکاریی رووداوە هاتووچۆکەی کەلار و گیانلەدەستدانی باوک و کوڕێک

19-01-2025
هونەر حەمید
دیمەنی سووتانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان
دیمەنی سووتانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا ساتی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەلار-کفری دەبینن کە تێیدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا. 
 
رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هیۆندای سۆناتا و مارسیدس روویدا. باوک و کوڕەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی جۆری مارسیدس بوون و گیانیان لەدەستدا. 
 
رێبین حەسەن، شاهێدحاڵی رووداوەکەیە و دەڵێت، ماڵیان نزیکە لە شوێنی رووداوەکەیە، باوکەکەیان بە مردوویی لەنێو ئۆتۆمبێلێک دەرهێنا، بەڵام کوڕەکەی لەنێو ئاگرەکەدا مابوو و دەیگوت "اللە اکبر"، دوای ئەوە گیانی لەدەستدا. 
 
جاسم عەلی، شاهێدحاڵێکی دیکەی رووداوەکەیە و باسی لەوە کرد، تاوەکو ئاگرکوژێنەوە هات، گەنجێک یەکێکیانی لەنێو ئۆتۆمبێل دەرهێنابوو، بەڵام کوڕەکە لەنێو ئۆئۆمبێل مایەوە و گیانی لەدەستدا.
 
بەکر ئەحمەد، ئاسایش بوو و، تەمەنی 59 ساڵ بوو. محەممەدی کوڕی 20 ساڵ و خوێندکار بوو. 
 
سەیوان غەریب، ئامۆزای بەکر بە رووداوی گوت، "هەردووکیان دەڕۆیشتن بۆ کەلار، لە گەڕانەوەدا لە گوندی وەلیهەیەر لەسەر تاسەکە وەستابوون، ئۆتۆمبێلێک هات و لێیدا، ئۆتۆمبێلی ئامۆزاکەم ئاگری گرت و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا".
 
شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری سۆناتا عەرەبە و بریندارە, لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت، پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکە دەستپێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.