کەشناسیی عێراق: پێشبینیی دەکرێت لە کەرکووک و موسڵ بەفر ببارێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی عێراق هۆشداری لە "سەختترین شەپۆلی سەرما" لەم وەرزەدا دەدات پێشبینی دەکرێ لە رۆژی سێشەممەوە دەستپێبکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "شەپۆلەکە بەجۆرێک دەبێت پێشبینی دەکرێ لە پارێزگاکانی کەرکووک، ئەنبار و تەنانەت ئەنباریش بەفر ببارێ."
 
رۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، عامر جابری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشبینییەکانی کەشوهەوا دەریدەخەن کە عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی هەوای ساردی کەم وێنەوە."
 
عامر جابری گوتی: "کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە و بەیانیی رۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەکات و بۆ چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت. ئەمە بە سەختترین شەپۆلی سەرما دادەنرێ ئەم وەرزە تۆمار بکرێ".
 
پلەی گەرما زۆر دادەبەزێ
 
سەبارەت بە پلەی گەرما، گوتەبێژی کەشناسیی عێراق گوتی، زۆر دادەبەزێ بە جۆرێک لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە ژێر سفر و لە بەشێکی ناوچەکانی نێوەڕاست و باشووریش لە کاتەکانی بەیانی و شەودا لە نزیک سفر دەبێ.
 
بەفربارین لە کەرکووک 
 
عامر جابری ئاماژەی بەوە کرد، پێشبینی دەکرێ رۆژی پێنجشەممە بەفربارین دەستپێبکات و تەنیا چیا و ناوچە بەرزەکان نەگرێتەوە، "بەڵکو بگاتە شارەکانی هەرێمی کوردستان و شوێنەکانی دیکەی باکووری عێراق، بەجۆرێک کە پێشبینی دەکرێ لە شارەکانی موسڵ و کەرکووکیش بەفر ببارێ، تەنانەت ئەگەری بەفربارینی کەم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنباریش هەیە".
 
دروستبوونی شەختە و ئاستەنگی هاتووچۆ 
 
گوتەبێژی کەشناسیی عێراق هۆشداری دەداتە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان و دەڵێ: "لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای عێراق شەختە دروست دەبێت و هەربۆیە پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن. هەروەها لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە و بارینی بەفری چڕیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێتە هۆکاری ئاستەنگی هاتووچۆ."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی

هۆشیار سیوەیلی: دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە بژارەکان

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، وردەکاریی کۆبوونەوە باڵاکەی بارەگای بارزانی بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و شاندی ئەمریکی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەمریکا و هاوپەیمانان جیدیین لە پاراستنی رۆژئاوای کوردستان. هاوکات لەبارەی دۆخی ناوخۆوە هۆشداری دەداتە لایەنەکان و دەڵێت: "نزیکبوونەوەی یەکێتی و نەوەی نوێ پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت ئاڵۆزتر دەکات و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن یەکێکە لە بژاردەکان".