رووداو دیجیتاڵ
نووسینەگەی پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەی رووی لە ناوچەکە کردووە، بەیانی لە ناوەندەکانی خوێندن، پشووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19-01-2025، پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەی رووی لە ناوچەکە کردووە و بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی قوتابییان و سبەی سێشەممە لە هەموو ناوەندەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە، پشووی فەرمییە.
بەگوێرەی پارێزگاری هەولێر، پشووەکە هەموو ناوەندەکان بە حکومی و ناحکومی دەگرێتەوە.
پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش پێش هەولێر، بە هەمان هۆکار پشووی راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ