شێخمووس ئەحمەد: 6 کەمپی ئاوارەکان لەژێر سەرپەرشتیی بەڕێوەبەریی خۆسەردا ماونەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
حوسێن عومەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی بەڕێوەبەریی خۆسەر رایگەیاند، دوای هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر تەبقە، رەققە و گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کەمپەکانی ئاوارەکان لەو ناوچانە چیدیکە لەژێر سەرپەرشتیی بەڕێوەبەریی خۆسەردا نەماون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، شێخمووس ئەحمەد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەمپی ئاوارەکانی عەفرین و کەمپی ئەلتوێحینە لە تەبقە، کەمپە نافەرمییەکان لە رەققە، کەمپی ئەبوو خەشەب لە دێرەزوور و کەمپی عەریشە (40 کیلۆمەتر لە باشووری حەسەکە) لەژێر سەرپەرشتیی بەڕێوەبەریی خۆسەر نەماون.
 
هاوسەرۆکی کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی بەڕێوەبەریی خۆسەر رایگەیاند، ئێستا تەنیا 6 کەمپی ئاوارەکان لەژێر سەرپەرشتیی ئەواندا ماونەتەوە.
 
ئەو کەمپانەی کە لەژێر سەرپەرشتیی بەڕێوەبەریی خۆسەردا ماونەتەوە بریتین لە: کەمپی هۆل، هەردوو کەمپی سەرێکانی و واشۆکانی لە حەسەکە، کەمپی تل سەمن لە نزیک کۆبانی (سەر بە پارێزگای رەققە کە ئاوارەکانی گرێ سپی تێیدا نیشتەجێن)، هەروەها هەردوو کەمپی رۆژ و نەورۆز لە ناوچەی دێریک.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە