بەهۆی سەرماوە دوو رۆژ لە سلێمانی کرایە پشوو

19-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای سلێمانی بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرماوە، بڕیاری دا رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رابگیرێت.
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر بنەمای راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی گشتیدا، بڕیاری راگرتنی دەوامیان داوە.
 
بەپێی بڕیارەکە، رۆژانی سێشەممە 20ی مانگ و چوارشەممە 21ی مانگ لە هەموو خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەوام رادەگیرێت.
 
دەقی راگەیێندراوی پارێزگای سلێمانی:
 
وەک پارێزگای سلێمانی، لەسەر بنەمای راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوای راوێژکردن بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی و، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا؛ بڕیارماندا: سبەی 20 و، دووسبەی 21 ئەم مانگە، لە هەموو خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، دەوام رابگیرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی هێرشەکە

بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی سەرسنگ لە دهۆک؛ "کۆمپانیای وەبەرهێنەر بەرهەمهێنانی نەوت رادەگرێ"

ئەمشەو بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی سەرسنگ لە پارێزگای دهۆک. راوێژکاری ئاسایشی کۆمپانیاکانی نەوت دەڵێ، هێرشەکە زیانی هەبووە و لە ئەنجام دا کۆمپانیای وەبەرهێنەر بەرهەمهێنانی لە کێڵگەکەدا وەستاندووە.